Gelekî ku ji sînoran derbas bû
Lût ji gelê xwe dipirse çima ew bêexlaqiyeke wisa dikin. Bersiva wan tune ye ji bilî ku bibêjin malbata wî ji bajarê wan were derxistin. Xwedê wî û malbata wî xilas dike, ji bilî jina wî ya ku li paş dimîne, û barana kevir li yên din dibare.
Ayetan nîşan bide (15)
وَلُوطًا إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِۦٓ أَتَأْتُونَ ٱلْفَٰحِشَةَ مَا سَبَقَكُم بِهَا مِنْ أَحَدٍۢ مِّنَ ٱلْعَٰلَمِينَ ﴿٨٠﴾
یادی (لوت پێغه‌مبه‌ریش) بکه کاتێک به قه‌ومه‌که‌ی وت: چۆن ئێوه گوناهو تاوانێکی وا ده‌که‌ن که تا ئێستا هیچ که‌س پێش ئێوه له جیهاندا گوناهو تاوانی وای نه‌کردوه؟!
إِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ ٱلرِّجَالَ شَهْوَةًۭ مِّن دُونِ ٱلنِّسَآءِ ۚ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌۭ مُّسْرِفُونَ ﴿٨١﴾
چونکه به‌ڕاستی ئێوه ئاره‌زووی (جنسی) خۆتان له‌گه‌ڵ پیاواندا ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌با‌تی ژنانی هاوسه‌رتان، نه‌خێر ئێوه قه‌ومێکی ناپوخت و سنوور به‌زێن و زیاده‌ڕه‌ون.
وَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِۦٓ إِلَّآ أَن قَالُوٓا۟ أَخْرِجُوهُم مِّن قَرْيَتِكُمْ ۖ إِنَّهُمْ أُنَاسٌۭ يَتَطَهَّرُونَ ﴿٨٢﴾
وه‌ڵامی قه‌ومه ناله‌باره‌که‌ی ته‌نها ئه‌وه‌بوو که وتیان: ئه‌وانه شار به‌ده‌رکه‌ن چونکه ئه‌وانه که‌سانێکن خۆیان پاک ڕاده‌گرن (داوێن پاکن و وه‌ک ئێمه ناکه‌ن)!!
فَأَنجَيْنَٰهُ وَأَهْلَهُۥٓ إِلَّا ٱمْرَأَتَهُۥ كَانَتْ مِنَ ٱلْغَٰبِرِينَ ﴿٨٣﴾
ئێمه‌ش لوت و خانه‌واده‌که‌یمان ڕزگار کرد، جگه له هاوسه‌ره‌که‌ی، چونکه ئه‌ویش له‌و که‌سانه بوو که تیاچوون (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به لوت پێغه‌مبه‌ر نه‌بوو).
وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِم مَّطَرًۭا ۖ فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُجْرِمِينَ ﴿٨٤﴾
ئه‌وسا (به‌ردمان) به‌سه‌رداباراندن، جا ته‌ماشا بکه‌و سه‌رنج بده‌و په‌ند وه‌رگره‌و بزانه، سه‌رئه‌نجامی تاوانباران وبێ ڕه‌وشتان چۆن بوو.
كَذَّبَتْ قَوْمُ لُوطٍ ٱلْمُرْسَلِينَ ﴿١٦٠﴾
قه‌ومی لوطیش بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران نه‌کرد...
إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ لُوطٌ أَلَا تَتَّقُونَ ﴿١٦١﴾
کاتێک (لوط) ی برایان پێی وتن: باشه ئه‌وه ئێوه له خوا ناترسن.
إِنِّى لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌۭ ﴿١٦٢﴾
ئایه‌ته‌کانی (162)، (163)، (164) له (107 - 108 - 109) دا مانا کراوه.
فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ ﴿١٦٣﴾
ئایه‌ته‌کانی (162)، (163)، (164) له (107 - 108 - 109) دا مانا کراوه
وَمَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ ﴿١٦٤﴾
ئایه‌ته‌کانی (162)، (163)، (164) له (107-108-109) دا مانا کراوه.
أَتَأْتُونَ ٱلذُّكْرَانَ مِنَ ٱلْعَٰلَمِينَ ﴿١٦٥﴾
ئایا له ناو ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌دا ئێوه به شوێن نێرینه‌دا ده‌گه‌ڕێن و ده‌تانه‌وێت ئاره‌زووی جووت بوون له‌گه‌ڵ ئه‌واندا جێبه‌جێ بکه‌ن؟...
وَتَذَرُونَ مَا خَلَقَ لَكُمْ رَبُّكُم مِّنْ أَزْوَٰجِكُم ۚ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ عَادُونَ ﴿١٦٦﴾
وازیش ده‌هێنن له هاوسه‌ران و هاوجووتانی خۆتان که په‌روه‌ردگارتان بۆی دروست کردوون، به‌ڵکو ئێوه هه‌ر قه‌ومێکی ناله‌بارو به‌دڕه‌وشت و ناڕه‌سه‌نن.
قَالُوا۟ لَئِن لَّمْ تَنتَهِ يَٰلُوطُ لَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلْمُخْرَجِينَ ﴿١٦٧﴾
تاوانباران وتیان: ئه‌ی لوط، ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌ده‌یت له ده‌ربه‌ده‌ر کراوان ده‌بیت.
قَالَ إِنِّى لِعَمَلِكُم مِّنَ ٱلْقَالِينَ ﴿١٦٨﴾
لوط وتی: به‌ڕاستی من بێزارم له کار‌و کرده‌وه‌تان و نه‌فره‌تی لێده‌که‌م و بێده‌نگ نابم.
رَبِّ نَجِّنِى وَأَهْلِى مِمَّا يَعْمَلُونَ ﴿١٦٩﴾
ئه‌وسا که نا‌ئومێد بوو لێیان، نزای کرد‌و وتی: په‌روه‌ردگارا خۆم و ماڵ و خێزانم ڕزگار بکه له‌و کاروکرده‌وانه‌ی ئه‌مانه ده‌یکه‌ن.