Lêgerîna Xwedêyê xwe
Îbrahîm ji bavê xwe dipirse çima bût wekî xwedê digire. Ew stêrkekê, paşê hîvê, paşê rojê dibîne, û her yek ava dibe. Ew dibêje ku ew ji yê ava dibe hez nake, û rûyê xwe dizivirîne Yê ku ezman û erd afirandin.
Ayetan nîşan bide (6)
۞ وَإِذْ قَالَ إِبْرَٰهِيمُ لِأَبِيهِ ءَازَرَ أَتَتَّخِذُ أَصْنَامًا ءَالِهَةً ۖ إِنِّىٓ أَرَىٰكَ وَقَوْمَكَ فِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍۢ ﴿٧٤﴾
(به‌سه‌رهاتی سه‌ده‌کانی ڕابوردوو بێنه‌وه یادیان) کاتێک ئیبراهیم به ئازه‌ری باوکی وت: ئایا ڕاسته چه‌ند بتێک بکه‌یته خوا؟! به‌ڕاستی من ده‌بینم تۆش و قه‌ومه‌که‌شت له‌ناو گومڕاییه‌کی ئاشکرادان.
وَكَذَٰلِكَ نُرِىٓ إِبْرَٰهِيمَ مَلَكُوتَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَلِيَكُونَ مِنَ ٱلْمُوقِنِينَ ﴿٧٥﴾
به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌سه‌ڵاتی تۆکمه‌مان له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا نیشانی ئیبراهیم ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه به‌ده‌ست بێت و له ڕیزی دڵنیاکاندا بێت.
فَلَمَّا جَنَّ عَلَيْهِ ٱلَّيْلُ رَءَا كَوْكَبًۭا ۖ قَالَ هَٰذَا رَبِّى ۖ فَلَمَّآ أَفَلَ قَالَ لَآ أُحِبُّ ٱلْءَافِلِينَ ﴿٧٦﴾
ئینجا کاتێک شه‌و باڵی کێشا به‌سه‌ر ئیبراهیمدا ئه‌ستێره‌یه‌کی (گه‌شی گه‌وره‌ی)بینی، بۆیه وتی: ئاگاداربن، وادابنێین ئه‌مه په‌روه‌ردگارمه، کاتێک ئه‌ستێره‌که‌ی لێ ئاوا بوو وتی: من شتی له‌به‌رچاو ون بووم خۆش ناوێت و نایپه‌رستم.
فَلَمَّا رَءَا ٱلْقَمَرَ بَازِغًۭا قَالَ هَٰذَا رَبِّى ۖ فَلَمَّآ أَفَلَ قَالَ لَئِن لَّمْ يَهْدِنِى رَبِّى لَأَكُونَنَّ مِنَ ٱلْقَوْمِ ٱلضَّآلِّينَ ﴿٧٧﴾
ئینجا کاتێک مانگی بینی هه‌ڵهات، وتی: ئاگاداربن، وادابنێین ئه‌مه‌یان په‌روه‌ردگارمه، کاتێک ئه‌ویش ئاوا بوو وتی: سوێند بێت به خوا ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارم هیدایه‌تی نه‌دامایه، ئه‌وه بێگومان له ڕیزی ده‌سته‌ی گومڕاکاندا ده‌بووم.
فَلَمَّا رَءَا ٱلشَّمْسَ بَازِغَةًۭ قَالَ هَٰذَا رَبِّى هَٰذَآ أَكْبَرُ ۖ فَلَمَّآ أَفَلَتْ قَالَ يَٰقَوْمِ إِنِّى بَرِىٓءٌۭ مِّمَّا تُشْرِكُونَ ﴿٧٨﴾
ئینجا کاتێک خۆری بینی هه‌ڵهات، وتی: ئاگاداربن، وادابنێین ئه‌مه‌یان په‌روه‌ردگارمه، ئه‌مه گه‌وره‌تریشه کاتێک ئه‌ویش ئاوابوو وتی: ئه‌ی خه‌ڵکینه، ئه‌ی خزمینه، به‌ڕاستی من به‌ریم له‌و شتانه‌ی ئێوه کردووتانه به‌هاوه‌ڵ و شه‌ریک (بۆ په‌روه‌ردگار).
إِنِّى وَجَّهْتُ وَجْهِىَ لِلَّذِى فَطَرَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ حَنِيفًۭا ۖ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ﴿٧٩﴾
به‌ڕاستی من ڕووی خۆم و دڵم له په‌رستندا کردۆته ئه‌و زاته‌ی ئاسمانه‌کان و زه‌وی فه‌راهه‌م هێناوه، له‌کاتێکدا ڕووم له‌هیچ شتێکی ترناکه‌م، به‌دڵئارامی ته‌واویشه‌وه (ده‌ڵیم که): هه‌رگیز من له ڕیزی موشریک و هاوه‌ڵگه‌راندانیم.